شوێنەوارناسان و لێکۆڵەران و زانیایانی جیهانی پشت ڕاستیان کردەوە کە کوردستان لانکەی شارستانیەت و دایکی جیهانە، بە دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگی زاگرۆزی (گرێ مرازان) بە گەڕاندنەوەی مێژووەکەی بۆپێش ۱۲هەزار ساڵ، هەر ئەوە وای کرد سەر لە بەری نەخشەی مێژوویی جیهان بکێشرێتەوە. ئەو بەڵگانەی کە لە گردی مرازان دۆزراو و هاتەپێش و پێشکەشی کردووە، تەنیا دۆزینەوەکی مێژوویی نەبووە نییە بەڵکو لە هەموو بەڵگەکانی تر گرنگترە، ئاشکرابوون و خودی چەمکی "شارستانیەت" لە هەموو جیهان دەگۆڕێت .لەو بابەتە ڕوونکردنەوەو شیکردنەوەکی وردتان بۆ دەخەینەڕوو کە بۆچی ئەم دۆزینەوەی بەهێزترین بەڵگەیە؟
کوردستان: شانە و لانکەی شارستانیەت: بەڵگەیەک کە هەموو گێڕانەوەکان پابەندی و ئەگەرو سیناریۆیەکان و بووچونەکانی زانستە مێژوویەکانی پێشترتێکدەشکێنێت (گرێ مرازان)
بۆ چەندین نەوە یەک لە دوای یەکەکان لە هەموو جیهان فێری ئەوە دەکران کە شارستانیەت لە دەشتەکانی میزۆپۆتامیا لە دەوروبەری ٦٠٠٠ بۆ ٧٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە (لەگەڵ هاتنی نووسین ). بەڵام گرێ مرازان(شوێنێکی شوێنەواریی لەڕەها باکووری کوردستان، لەگوندی خەرابە ڕەشکێ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا) دەقە مێژوویەکانی پێشتری هەر هەموویانی بەتەواوی تێک شکاند .
یەکەم: شکاندنی بەربەستی کاتە یەک لە دوا یەکەکان : بە هاتنە پێشی (ڕەها مطلق) ١٢ هەزار ساڵ.
هێزی سەرەکی ئەم بەڵگانە لە باڵادەستییەکی سەرسەختی کاتە یەک بەدوا یەکەکاندایە.
پێش کشتوکاڵ کردن و بنیاتنانی گوندەکان ، ئەم شوێنە مێژووییە ماوەیەکی بەرچاو پێش ئەوەی کە پێی دەوترێت "شۆڕشی کشتوکاڵی" کەوتۆتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە گەلەکەمان دوای نیشتەجێبوونی لە گوندەکاندا ئەم شوێنەوارەی دروست نەکردووە، بەڵکو سەرەتا ناوەندی گرێ مرازانی دروستکردووە، پاشان لە دەوروبەری نیشتەجێ بووە. ئەمەش بە تەواوی زنجیرە یەک بە دوایەکەکانی مێژووە نەریتییەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
گرێ مرازان ، کۆنترە لە هەرەمەکان ، ئەم شوێنەوارە نزیکەی ٧٠٠٠ ساڵ لە هەرەمەکانی میسر کۆنترە، هەروەها لە هەر شوێنێکی ئایینی یان پێکهاتەیی ناسراو لە ئەوروپا و ئاسیا کۆنترە. هیچ بەڵگەیەکی تر لە جیهاندا لەگەڵ دێرینیی و ئاڵۆزییەکەیدا ناگونجێت.
دووەم: شکاندنی بەربەستی ئاڵۆزی: شارستانیەت پێش پێویستی .
ئەم دۆزینەوە دەیسەلمێنێت کە باوباپیرانمان پێش لە پێویستبوون ، خاوەنی هۆشیاریی فیکری و ڕۆحی پێشکەوتوو بوون ، وەک شارستانیەتێکی هۆشیاری نەک پێویستی تەنها بۆ خۆ بژێوی ، بیناکارانی ئەم شوێنە پێویستییەکی بەپەلەیان نەبووە بۆ دروستکردنی شوێنەوارێک بەم قەبارە و تەلارسازییە، بەڵکو بۆ مەبەستی ئاڵۆزی سەرچاوەی ڕوحی و بوونی مرۆڤ و گەردون ناسی دروستیان کردووە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە شارستانیەت لە عەقڵ و بیرکردنەوە (هۆشیاری) دەست پێدەکات لە بیرکردنەوەو ژیری و تێگەیشتنە کور و ناوازەی پێشینانمان سەرچاوەی گرتوە ، نەک تەنها لە پێداویستییە مادییەکان (وەک خواردن و خواردنەوە).
گەردوون ناسی وەک بەردی بناغەیەک بووە لە تێگەیشتن . ئەو بەڵگە بەهێزانەی کە ئاماژەی پێدەکرێت دەیسەلمێنێ کە ئەو شوێنە ناوەندێک بووە بۆ لێکۆڵینەوەی هەسارەکان و گەردوون ناسی (وەک لە هەندێک لە نووسراو و پێکهاتەکانیدا ئاماژەی پێکراوە) دەیسەلمێنێت کە گەلەکەمان تەنها "خۆ بژێو " نەبووە، بەڵکو بە قووڵی تێوەگلاوە لە زانستەکانی گەردوون و چۆنیەتی دروست بوونی مرۆڤ ، ئەمەش بناغەی شارستانیەت دەخاتە سەر مەعریفەی زانیینەکی کور و قووڵ پیرۆز .
تەلارسازی ئاڵۆزی پێکهاتە بەرفراوانەکان و پەیکەرە هونەرییە وردەکان لە شوێنەکەدا ئاماژەن بۆ شارستانیەت و ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی پێشکەوتوو بە توانای بوون، بۆ بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی سەرچاوەکان، ئەمەش پێناسەیەکی بنەڕەتییە بۆ شارستانیەت.
سێیەم: بەهێزترین بەڵگە: پەیوەندی بۆماوەیی (بەردەوامی)
ئەوەی گردی مرازان لە هەموو بەڵگەیەکی تر بەهێزتر دەکات، ئەو پەیوەندییە بۆماوەییەیە کە خاوەندارێتیمان لێی دەسەلمێنێت،
یادەوەری میراتی بۆماوەیی: بەستنەوەی دی ئێن ئەی دامەزرێنەرانی پێشینانمان ، بە دانیشتوانی ئێستای نەپچڕاوەی کوردە ، لە ناوچەکەدا کە زانایان پشت ڕاستیانکردەوە، هیچ بوارێک بۆ مشتومڕی مێژوویی ناهێڵێتەوە و لەناویدەبات. لە لێکۆڵینەوەکانی زانستگای هارڤاردی ئەمریکی کە بۆماوەی شەش ساڵ لە ۲۰۱٦ تا ۲۰۲۲ بە دوو ڕاپۆرت ئەنجامەکانیان پشت ڕاست کردەوە،دەیسەلمێنێت جووتیارانی یەکەمینی زاگرۆز هەمان پێشینانی ئێمەن و سەرەڕای گۆڕانی شارستانیەتەکان بەڵام هێشتا ئێمە هەڵگری هەر هەمان خوێنین و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، ئەمە هەڵبەستن نییە بۆ ئەم شکۆمەندییە ، بەڵکو ئێمە بەردەوامی بایۆلۆژی ڕاستەوخۆی ئەوین و بەرپرسیارین لە پاراستنی.
سەلمێندرا کە نەتەوەی کورد شانەی سەروەری بەردەوامی سەرەکی ژیانین بۆ هەموو بونەوەرەکان، دۆزینەوەکانی دواتر لە ناوچەکەدا (وەک کێڵگەی گەنم و دانەوێڵە و کشتوکاڵی و ناوچەکانی ماڵیکردنی ئاژەڵان) و دۆزینەوەی ناندین ونان و جۆی هەوێنکراو کە ئێستا پێیدەڵێن( بییرە) هەروەها دۆزینەوەی پاشماوەی زیاتر لە ۷۰ جۆری دانەوێڵە , بەم بەڵگانە سەلماندوویانە کە چیای زاگرۆز "ناوەندە بۆماوەییەکانی" کشتوکاڵیی وبناغەی ناندینی مرۆڤایەتیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم شارستانییەتە تەنها ڕێکەوت نەبووە، بەڵکو لەسەر خاکی ئێمە سەریهەڵداوە و گەشەی کردووە ،بۆ هەموو جیهان گوازراوەتەوە.
بۆ داگیرکارانی کوردستان و ئیمپریالزمی جیهانی سەلمێندرا گردی مرازان، تەنیا شوێنەوارێکی مێژووی نییە بەڵکو دەیسەلمێنێت ئێمە کۆچبەر و تازەهاتوو نین، بەڵکو هەر ئەو بناغەیەین کە شارستانیەتی مرۆڤایەتی لەسەر بنیات نراوە. ئەمە ئەو دڵنیاییەیە کە دەبێت هەموو نەتەوەی کورد لەدڵ و مێشکی و ڕۆحی وەک نەخشی سەربەرد هەڵیکۆڵی ، چونکە متمانەی ڕەهامان پێدەبەخشێت لە داوای مافی تەواوی خۆمان لەسەر خاکەکەمان.